هایفۆ
ئایا هایفۆ چییه؟
هایفۆ بریتیه له تیشكێكی سهرووبیستن له شوێنی مه‌به‌ست ده‌درێت وله‌ژێر پێستدا ئه‌م تیشكه ده‌گۆرێت بۆ گه‌رمی وهانی دروستكردنی كۆلاجین ده‌دات وئه‌مه‌ش وا له پێسته‌كه توندتر و بهرهونهقتر ده‌ربكه‌وێت
هایفۆى رووخسار رێگەیەکی پزیشكی زۆر کاریگەرە کە بەرهەمهێنانی ئیلاستین و کۆلاجین لە پێستدا زیاد دەکات و پێست چالاک دەکات و توند دەکاتەوە. بەهۆی ئەو کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرانەی کە لەسەر پێست دروستی دەکات دەبێتە هۆی ئەوەی کە كەسەکە وەک جاران گەنج و درەوشاوە بێت.
- سوده‌كانی هایفۆ چین؟
1- توندكردنه‌وه‌ی پێست
2- كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچ ولۆچی
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی پیری
4- نه‌هێشتنی شوربونهوهی ژێر چه‌ناگه
5- به‌رزكردنه‌وه‌ی روومه‌ت ، برۆ وپێلوی چاو
6- ده‌رخستنى ئێسكی شه‌ویلاگ
7- ره‌ونه‌قكردنی پێست
- زیانه‌كانی هایفۆ چین؟
1- هه‌ستكردن به گه‌رمی ونارهحهتیهكی كه‌م
2- سوربوونه‌وه و ئهستهربونێكی كه‌م كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا نامێنێت
3- سربون یاخود ته‌زینی پێست كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا نامێنێت
4- شینبونی پێست كه به ده‌گمه‌ن رووده‌دات.
- كێ ده‌بێت هایفۆ بكات؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی سودی ته‌واو له هایفۆ وه‌رده‌گرن كه‌سانی سه‌روو 30 ساڵن یاخۆد به‌هه‌ر هۆكارێكی تر نیشانه‌كانی پیری وه‌ك: چرچ ولۆچ وشوربونهوهی پێست تیایاندا ده‌ركه‌وتووه.
- كی نابێت هایفۆ بكات؟
1- خانمانی دوگیان
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان سوتاوه به خۆر یان هه‌ر هۆكارێكی تر.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ی برینی كراوه‌یان هه‌یه.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وكردنی پێستیان هه‌یه.
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێری ترپه‌ی دڵی ده‌ستكردیان هه‌یه.
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، ئه‌نجامێكی كه‌متریان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌وه‌ی چاوه‌رێی ده‌كه‌ن.
- رێنماییه‌كانی پێش به‌كارهێنانی هایفۆ چین؟
1- پاككردنه‌وه‌ی پێسته‌كه ولابردنی هه‌ر جۆره ماكیاژ وكرێمێك
2- نه‌چونه‌وه به‌ر خۆر لایه‌نی كه‌م 7 رۆژ
3- ئه‌نجامنه‌دانی لێزه‌ری لابردنی موو 7 رۆژ پێش به‌كارهێنانی هایفۆ
4- ئه‌نجامنه‌دانی پلازما، هایدرۆفیشیهڵ، سیڵك پیڵ وهیچ جۆره سكرهبێك بۆ پێست 7 رۆژ پێش به‌كارهێنانی هایفۆ.
5- ئه‌نجامنه‌دانی فیله‌ر ویۆتۆكس 2 هه‌فته پێش به‌كارهێنانی هایفۆ
- رێنمایه‌كانی دوای به‌كارهێنانی هایفۆ چین؟
1- تهرنهكردنی پێسته‌كه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر
2- نه‌چونه به‌ر خۆر وه به‌كارهێنانی دژه‌خۆر له هه‌ر چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك به‌لایه‌نی كه‌م 7 رۆژ
3- ئه‌نجام نه‌دانی لێزه‌ری لابردنی موو یاخود واكسینگ 7 رۆژ دوای به‌كارهێنانی هایفۆ
4- به‌كارنه‌هێنانی ماكیاژ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر
5- نه‌خوراندنی پێسته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی توشی روشان نه‌بیت
6- ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ر جۆره وه‌رزشێك كه ببێته هۆی ئاره‌قه‌كردنێكی زۆر بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوای به‌كارهێنانی هایفۆ
7- به‌كارنه‌هێنانی ئاوی گه‌رم وساونا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوای به‌كارهێنانی هایفۆ
8- ئه‌نجام نه‌دانی پلازما، هایدرۆفهیشیهڵ سیڵك پیڵ وهیچ جۆره سكرهبێك بۆ پێست 7 رۆژ دوای به‌كارهێنانی هایفۆ
9- ئه‌نجام نه‌دانی فیله‌ر وبۆتۆكس 2 هه‌فته دوای به‌كارهێنانی هایفۆ
شار : اربيل
بەش : التجميل والجراحة تجميلية - اطباء جلدية وتجميل
موبايل : 07834084238
ناونیشان : هه‌ولێر
بینراوەکان : 7985
اطباء اربيلدليل اطباء اربيلدليل اطباء كوردستاندليل اطباء العراقهايفو